سەیف سەعد موحسین

باریستا، بازرگان، کەسایەتی سۆشیال میدیا

saif
saif

سەیف سەعد موحسین

باریستا، بازرگان، کەسایەتی سۆشیال میدیا

لە بارەی من

هیوادارم ئەم ئارتیکڵە زانیاری تەواوت لە بارەی من پێ ببەخشێ!
من ناوم سەیف سەعد موحسین ە، بەڵام خەڵک بە “سان” بانگم دەکەن، ساڵی ١٩٨٩ لە دایک بووم، هەروەها لە شاری بەغداد لە چاوم بە دنیا هەڵهێناوە وە ئێستا لە سلێمانی نیشتەجێم، ئێستاش بەشە دڵخۆشکەرەکی گەشتەکەم دەست پێ دەکات، وێنای ئەمە بکە, ڕۆژێک لە ڕۆژان، من گیتارم ئەژەنی مامۆستا ی گیتار بووم لە یەکێک لەو ڕێکخراوە نا حکومییانەی شاری سلێمانی، ئەتوانی بلێی تۆزی ئەستێرەی مۆسیقام ئەپرژاندە ئاسمان، دواتر لە ساڵی ٢٠١٧، هەموو شتێکم ١٨٠ پلە گۆڕی، خۆم خستە نێو جیهانی قاوەسازیییەوە بە پیشەی باریستا، لەو کاتەوە، تواناکانم ڕووی لە هەڵکشان کرد کە توانیم لە هەموو جۆڕێکی مۆکتێل شارەزا بم زۆر دڵگیر بوون لەبەر چاوان وەک چۆن بە تام و چێژ بوون لەسەر زمان.
دوا بە دوای ئەمانە، باڵم کێشا بە خەونەکانم بۆ خەونێکی گەورەتر و دواتر کۆگایەکم دانا، تۆ ناوی بنێ! سان کافێ، ئەو کافێیە بە ناوبانگەی کە لە سلێمانیدا لە کەشێکی تایبەتدا قاوە پێشکەش بە کڕیارەکانی دەکات، هەتا وای لێ هات خەڵکی سان کافێیان وەک شوێنێک بینیوە کە لەوێدا لە جەنجاڵی ژیانی ڕۆژانەیان لە کەشی ئارامی کافێکەماندا لەگەڵ قاوەکەماندا دەرباز دەبن، کافێکەمان توانیویەتی دەستکەوتێکی گەورە هاوشێوەی تاجی پاشایەتی بە دەست بێنێت کە ئەو شەرەفەمان پێ بەخشرا لە شاری هەولێر لە لایەن کۆمپانیای فەڕەنسی “مۆنین” کە هەماهەنگییەکی جوانمان هەبووە بە بەکار هێنان و سوود وەرگرتن لە گیراوەی خواردنەوەکانیان.
سپاس بۆ ئەو کاتەی بە منت بەخشی بۆ ئەوەی بە جوانی ئاشنای من بیت و چیرۆکی ژیانم بخوێنیتەوە.

saif

سان کافێ

سان کافێ لە سەرەتا لە کۆشکێکی بچوك لە ساڵی ٢٠١٨ دروست بووە لە شەقامی سالم، هەر لە سەرەتای دروستبوونی سان کافێ وە خەونی گەورەمان هەبووە وەک بوونی سان کافێ بە براندێکی بەناوبانگ و بەرهەمی تایبەتی خۆمان بخەینە نێو بازاڕوە.
سوپاس بۆ خوا کە توانیمان ئمانجە گەورەکەمان لە دوای ٣ ساڵ و لە ساڵی ٢٠٢١ بپێکین و یەکەمین قاوەی کوردی قەزوان و بنێشتەتاڵ دروست بکەین کە ئێستا لە سان کافێ بەکار دەهێنرێت.
تایبەتمەندی قاوەکەمان لەوەدایە کە خۆمان بە سەوزی (فرێشی) دەینهێنین و دواتر دەیبرژێنین و کاری پاکێجیەکەی هەر لێرە بۆ ئەنجام دەدەین لە ژێر ناوی سان ١٧٨٤.
بۆچی سان ١٧٨٤؟ ساڵی ١٧٨٤ ساڵێکی گرنگە لەلای ئێمە چونکە ساڵی دامەزراندنی شاری سلێمانییەو ئێمەش خۆشەویستیمان بۆ ئەم شارە ئەو ژمارەیەمان خستۆتە تەنیشت ناوەکەی خۆمان.

San Coffee

My tik tok post’s